زانیاری نوێ لە بارەی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 92

راچلەکین-

 

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەسەر ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.

موقەدەم کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بەمیدیاکانی ڕاگەیاند:" ئاگرەکە بە دوو قۆناغ دروست بووە، قۆناغی یەکەم لە ٦:٤٣ خولەکی بەیانی پەیوەندیمان پێووەکرا، بەڵام خۆیان کۆنترۆڵیان کرد و پێویستی بەئێمە نەبووە."

دەشڵێت، جاری دووەم دوای کاتژمێرێک و چوار خولەک دیسان پەیوەندی کرا، ئاگرەکە تەشەنەی کردبوو لە دەسەڵاتی ئەواندا نەمابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، ٨٥لەسەدمان کۆنترۆڵکردووە و ١٥ لەسەدی ماوە، بەزوویی کۆنترۆڵی دەکەین، زیاتر لە ١٧ تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

لەبارەی زیانەکانی ڕووداوەکەوە وتی، جارێ نازانین زیانەکان چییە و زانیارییەکان سەرەتایین.


ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە هێشتا ٥٠ ڕۆژی تێنەپەڕیوە لە ئاگرەکەی پێشوو کە دیسان لە هەمان بازاڕ ئاگرکەوتووەتەوە، تەنانەت هێشتا ڕاپۆرتی کۆتاییمان لە ئاگرەکەی پێشوو تەواونەکردووە کە ئەم ئاگرە دروستبوو.


وتیشی: "ئێستا ئاگرەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە و بەزوویی کۆنترۆڵی دەکەین."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن