ئەندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە جیوە دەستگیركران

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 159

قەزای خورماتوو

راچڵەكین- 
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیركردنی ئەندامانی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی "جیوەی خاو" لە پارێزگای سەڵاحەدین، رادەگەیەنێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق بڵاوكرایەوە"لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆری كە پشتی بە زانیاریی ورد بەستبوو، لە قەزای خورماتوو ئەندامانی باندێكی بازرگانی كرد بە ماددەی جیوەی خاو دەستگیركران كە لە پێنج كەس پێكهاتبوون و دەستە بەسەر بڕێكی لە ماددەی جیوەی خاودا گیرا". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەندامانی باندەكە كاریی كڕین و فرۆشتنی ماددەی جیوەی خاوییان دەكرد لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، لە دوای دەستگیركردنیان لەگەڵ ئەو بڕە ماددەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كران، تا رێكاریی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر و بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن". 





   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن