بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی كارەبا جێبەجێدەكرێت

کوردستان

08/04/2024     ژمارەی بینراو 477

راچڵەكین- 
وەزارەتی كارەبا نوسراوێكی فەرمی  بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوونی لە (20%)ی كرێی قەرزی كارەبا، دەردەكات. 

گشتاندنێك لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی لە (20%)ی كرێی قەرزی كارەبا دەركراوە و  ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) كراوە.

لەو بارەیەوە، ئەردەڵان شوكری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كارەبا لە گشتاندنێكدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، جێبەجێكردنی بڕیارەكەی رایگەیاندووە"بڕیارەكە تا كاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی دارایی هەرێم بەردەوام دەبێت". 

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 27ی ئادار و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، یەكێك لە بڕیارەكان لێخۆشبوونی لە (20%)ی كرێی قەرزی كارەبا بوو.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن