ترەمپ: چۆن دەبێت جولەكە دەنگ بە بایدن بدات ؟

جیهان

09/04/2024     ژمارەی بینراو 223


راچڵەكین- 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، رەخنە لە جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی دەگرێت و دەڵێت، لەسەدا سەد پشتیوانی لە فەلەستینییەكان دەكات، سەرسوڕمانی خۆشی دەردەبڕێت لەوەی كە جولەكان دەنگ بە كاندیدی دیموكراتەكان دەدەن. 

ترەمپ لە دیمانەیەكی لەگەڵ تۆڕی Real America‌s Voice رایگەیاند:"هەر جولەكەیەك دەنگ بە بایدن بدات، ئیسرائیلی خۆشناوێت، چۆن جولەكەیەك دەنگ بە بایدن یان دیموكراتەكان دەدات كە دەزانێت لەسەدا 100 پشتیوانی لە فەلەستینییەكان دەكەن؟". 

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كە كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەڵێت:"چۆن دەكرێت بە درێژایی مێژوو گەلی جولەكە دەنگ بە دیموكراتەكان بدات، من لەوە تێناگەم". 

بە وتەی تەرەمپ:"سەبارەت بە بەرزاییەكانی جۆلان، لە هەموو سەرۆكێكی تر زیاتر پشتیوانیم لە ئیسرائیل كرد.. تەنانەت بەبێ‌ ئەوەی كەس داوام لێبكات، بەڵام من ئەوەم بۆ دەستەبەركردن". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن