محەمەد سرور ئەو كەسەی بەكوژراوی دۆزرایەوە كێیە؟

جیهان

10/04/2024     ژمارەی بینراو 368


راچڵەكین-

ئەو هاوڵاتییە لوبنانییەی لەلایەن ئیدارەی كۆشكی سپی تۆمەتبار دەكرا بەكارئاسانیكردن بۆ گواستنەوەی پارە لە ئێرانەوە بۆ باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بەكوژراوی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لوبنانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای راگەیاندووە، محەمەد سرور، كەلەلیستی ئەو كەسانەدایە لەلایەن واشنتۆن-ەوە سزای خراوەتە سەر، دوینێ بەكوژراوی لەشارۆچكەی بەیت مەری لەنزیك بەیروت دۆزراوەتەوەو شوێنەواری پێنج فیشەك بەجستەیەوە بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، سرور-ی تەمەن 57 ساڵ، لەدامەزراوە داراییەكانی سەربەحزبوڵا كاریكردووە.

مانگی ئابی 2019 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا چوار كەسی خستە لیستی سزاكانییەوە لەنێویاندا محەمەد سرور هەیە كە تۆمەتباركراون بە ئاسانكاریكردن بە گواستنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار لە فەیلەقی قودسەوە بۆ بزووتنەوەی حەماس ( كەتیبەكانی عزەدین قەسام) لەرێی حزبوڵای لوبنانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن