مەلا یاسین: ئەو زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران، نزیك دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار

کوردستان

10/04/2024     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین-

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرھێنانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران، نزیك دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار.

مەلایاسین، دەڵێت بە دابەشكردنی ئەم زەكاتە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە رۆڵێكی ئەرێنی دەبینێت بۆ كۆمەڵگە: "پێویستە زەكات لە كوردستان ڕێك بخرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت، هەروەها هەر چەندە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی دەوڵەمەندە، بەڵام بەداخەوە بابەتی زەكاتدان ئێستە زۆر كاڵ بووەتەوە."

مەلا یاسین مەحموود، بە میدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" 10 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكانیان زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە.

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرھێنانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 150 هەزار خانەوادەی هەژار هەن و پێویستیان بە هاوكاری هەیە، ساڵانە تەنیا لە 10%  بۆ 15%ـی خەڵكی ئاسایی و سەرمایەداران زەكات دەدەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی زۆری نابێت لەنێو كۆمەڵگەدا."

مەلا یاسین مەحموود، وتیشی:" ئەو زەكاتەی لە سەر خەڵكی ئاسایی و سەرمایەدارانە نزیكەی 700 ملیۆن دۆلارە، ئەگەر بە ڕێكوپێكی دابەش بكرێت بەسەر 150 هەزار ماڵە هەژارنشینەكان، ئەوا یەك خانەوادەی هەژار لە هەرێمی كوردستاندا نامێنێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن