موقتەدا سەدر ناوی رەوتی سەدر دەگۆڕێت

عێراق

11/04/2024     ژمارەی بینراو 447

راچڵەكین- 
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر  ناوی ڕەوتەكەی بۆ ڕەوتی نیشتمانیی شیعە دەگۆڕێت، ئەمەش بە بۆچوونی چاودێران، بە دەستەواژەیەك بۆ گەڕانەوە بۆ كار و كایەی سیاسی دادەنرێت. 

بەپێی نوسراوێك كە لە ماڵپەڕی (شەهید سەدر) بڵاوكراوەتەوە، موقتەدا سەدر ناوی رەوەتی سەدری گۆڕی بە رەوتی نیشتمانیی شیعە. 

ڕەوتی سەدر لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021، زۆرترین كورسیی بەدەستهێنا، بەڵام رێككەوتنی لایەنەكانی تری شیعە رێگەیان نەدا رەوتەكە حكومەت پێكبهێنێت، ئەمەش وایكرد پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان بكشێنەوە.

دواتر لایەنگرەكانی رەوتەكە بۆ رێگرتن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، چوونە ناو بارەگای پەرلەمان ئەمەش پێكداهەڵپژانی لەنێوان لایەنگرانی سەدر و هێزە ئەمنییەكان لێكەوتەوە، دواجار لە كۆتایی مانگی ئابی 2022 موقتەدا سەدر بڕیاریدا واز لە كاری سیاسی بهێنێت و پەرلەمانتارانی رەوتەكەشی لە پەرلەمان بكێشێتەوە. 

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن