توركیا ناوچەیەكی لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد

عێراق

11/04/2024     ژمارەی بینراو 305


راچڵەكین- 
وەزارەتی بەرگری توركیا، بۆردومانكردنی ناوچەیەك لە چیای گارا لە پارێزگای دهۆك رادەگەیەنێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دووەم رۆژی جەژنە و گەشتیاران بۆ گەشتوگوزار روو لەو ناوچانە دەكەن. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە" لە هێرشێكی ئاسمانی گەریلاكانی پارتی كرێكاران (پەكەكە) لە ناوچەی گارا كراونەتە ئامانج". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"رێگە بەو چەكدارانە نادەن مۆڵگەكانیان لەو ناوچانە دابنێن و بەردەوادەبن لەسەر هێرش و پەلامارەكانیان". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن