سلێمانی؛ 29 بیانی دەستگیركران هەوڵیاندابوو سنوور ببەزێنن

کوردستان

11/04/2024     ژمارەی بینراو 176


راچڵەكین- 
هێزەكانی پاسەوانی سنوور، 29 بیانی دەتسگیردەكەن كە هەوڵیاندابوو لەڕێی پارێزگای سلێمانییەوە بەشێوەیەكی نایاسایی سنوور ببەزێنن و بێنە نێو وڵات. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بڵاوكرایەوە"ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەوجی سێی لیوای سێی پاسەوانی سنوور، توانی 29 بیانی دەستگیربكات كە لە سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانییەوە هەوڵیاندابوو بەشێوەیەكی ناسایایی دزە بكەنە نێو وڵات". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە و رێكاریی یاسایی لەدژی دەستگیركراوەكان دەگیرێتەبەر". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن