دوو وڵاتی ئەوروپا داوا لە هاووڵاتیانیان دەكەن سەردانی ئیسرائیل نەكەن

جیهان

12/04/2024     ژمارەی بینراو 223

راچڵەكین -

بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، هەریەك لە بەریتانیاو فەرەنسا داوا لە هاووڵاتیانیان دەكەن سەردانی ئیسرائیل نەكەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، هۆشداریی بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی داوە بەهیچ شێوەیەك سەردانی ئیسرائیل نەكەن.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو پاراستنی گیانیان لەهەر دۆخێكی لەناكاو، داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی بەریتانیا دەكەین سەردانی هیچ ناوچەیەكی ئیسرائیل نەكەن.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بڵاویكردەوە، بەهۆی پەرەسەندنی مەترسییەكان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوا لە هاووڵاتیانمان دەكەین، سەردانی هەریەك لە ئیسرائیل، لوبنان، ئێران و خاكی فەلەستین نەكەن.

ئەم هۆشدارییەی بەریتانیاو فەرەنسا لەكاتێكدایە بەپێی زانیارییەكان، ئێران ئامادەكاری بۆ هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دەكات لەتۆڵەی هێرشكردنە سەر كونسوڵخانەكەی لە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە، كە بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك فەرماندەی وڵاتەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن