وادەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت

جیهان

12/04/2024     ژمارەی بینراو 455

راچڵەکین-

 

تۆڕی میدیایی "سی بی ئێس" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، کە هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا ئەوەیە هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زۆر نزیکە لە روودان و، تەنانەت ئەگەری هەیە ئەم هەینییە بە سەدان درۆن هێرش بکات.

ئەگەری هێرشکردنی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بەجۆرێکە، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرارئیل گەشتی کارمەندەکانی خۆی سنووردار کردووە.

سی بی ئێس لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە دوو بەرپرسی ئەمریکی پێی ڕاگەیاندوون، بەپێی هەڵسەنگاندنی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکانیان، ئەمریکا ئەگەری داناوە ئێران هێرش بکات و کاتەکەشی نزیک بووەتەوە.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێران ئەگەری هەیە بە زیاتر لە سەد فرۆن و دەیان مووشەک بنکە و پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیل بپێکێت. ئەوەشی باس کردووە، کە خۆڕاگریی ئیسرائیل لە بەرانبەر هێرشێک لەم ئاستەدا زۆر دژوار دەبێت.

هەریەک لە هیندستان و فەڕەنسا هۆشدارییان بە هاووڵاتییانی خۆیان داوە کە لەم ماوەدا گەشتی ئێران و ئیسرائیل نەکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی ئەکسیۆس دەڵێت، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆوەزیرانی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە ئاگاداری کراوەتەوە لە سات و چۆنێتی هێرشەکەی ئێران.

 

باسی لەوەش کردووە، کە ناتانیاهۆ سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی ئەمنییە سەبارەت بە هێرشە پێشبینیکراوەکەی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن