حزبووڵڵای لوبنان هۆکاری هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ئاشکرا کرد

جیهان

12/04/2024     ژمارەی بینراو 339

راچڵەکین-

ئەمشەو دەیان مووشەک لە باشووری لوبنانەوە بەرەو باکووری ئیسرائیل هاوێژرا.

حزبوڵڵای لوبنان بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ. دەشڵێت، تۆپخانەی سوپای ئیسرائیلی پێکاوە.

لە پاش هێرشەکە سیستمی بەرگری ئیسرائیل ناسراو بە گومبەزی ئاسنین چالاک بوو و، ژمارەیەک لە مووشەکەکانی تێکشکاند.

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل دەڵێت، مووشەکەکانی دیکە نەگەیشتوونەتە ئیسرائیل و، هەر لە لوبنان تێکشکاون و بەشەکەی دیکەش لە ناوچەی چۆڵ کەوتووەتە خوارەوە.

حزبووڵڵا لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم هێرشە وەک وەڵامێکە بۆ "دوژمن" کە هێرشی کردبووە سەر گوندەکانی باشووری لوبنان و خانووی هاووڵاتییە سڤیلەکان.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەگەرچی باشووری لوبنان و ئیسرائیل وەکو جەنگی غەززە بەتەواوەتی سەراپاگیر نەبووە، بەڵام لە شەش مانگی کۆتاییدا گرژی و ئاڵۆزی و هەڵدانی مووشەک لە نێوان حزبووڵڵای لوبنان و ئیسرائیل درێژەی هەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن