ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جیهان

12/04/2024     ژمارەی بینراو 116

راچڵەکین-

ئەمریکا هێزی سەربازیی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەترسییەکانی ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیادی کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا لە واشنتۆن رایگەیاندووە، ئەوان پشتیوانیی زیاتر بۆ ناوچەکە دەنێرن بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی خۆپاراستن لەو ناوچەیە و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئێرانیش پەیامی بە ئەمریکا داوە، کە ئەگەر ئەمریکا لەسەر ئیسرائیل بێتە وەڵام، ئەوا ئێران هێرشدەکاتە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، وێڕای ئەوەی داوا لە ئێران دەکات کە هێرش نەکاتە سەر ئیسرائیل، دەڵێت:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل و ئێران سەرکەوتوو نابێت."

هاوکات مایکل کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم (فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا) گەشتی بۆ ئیسرائیل کردووە.

فەرماندەی سێنتکۆم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی گشتی سوپای ئیسرائیل و ژمارەیەک فەرماندەی سوپای ئیسرائیل ئەنجامدوە، تێیدا تاوتوێ و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئەمنیی ناوچەکە کردووە، لە نزیکیی هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن