راچڵەکین-
ڕوانگەی مافی مرۆڤی
سوری لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە گروپە میلیشیاکانی ئێران لە سوریا،
بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم گرووپانە ئەو شوێنانەی
تێیدا نیشتەجێن ڕێکخستووەتەوە، سەرجەم ئەو ئاڵا و لۆگۆیانەی کە نیشاندەری ئامادەبوونیانە
لە پێگەکانیان، هەڵگرتووە.
ئەم گرووپانە جموجۆڵی فەرماندەکانی خۆیان
ڕاگرتووە، مەگەر تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت. هەروەها ئۆتۆمبێلەکانی
فەرماندەکانیشیان گۆڕیوە.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سوری باسی لەوەشکرد، کە
ئەم هەنگاوانە لەلایەن گرووپە میلیشیانکانی ئێرانەوە لە شارەکانی دیمەشق، ناوچەی قلمون،
دەوروبەری باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، ناوچەکانی نزیک بە جۆلان و حەلەب ئەنجامدراوە.