راچڵەکین-
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی
لە بارەی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای هێرشەکەی ئێران، حەماس ئاگربەستی رەتکردەوە. حەماسیش ڕایگەیاند کە سوورە لەسەر خواستەکانی خۆی.
لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی
بنیامین ناتانیاهۆدا هاتووە:" یەحیا سەنوار سەرۆکی حەماس خواستی بۆ ڕێککەوتنی
نوێ نیە."
ئیسرائیل حەماس بەوە تۆمەتبار دەکات کە :" دەیەوێت سوود لە
گرژییەکانی ئیسرائیل و ئێران وەرگریت و گرژییەکان بۆ ناوچەکە پەلبهاوێژێت."
لای خۆیەوە حەماس رایگەیاندووە، مەرجمان
بۆ ئاگربەست ئەوەیە هەمیشەیی بێت و هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بکشێنەوە.
ئەمریکا، میسر و قەتەر هەفتەی
رابردوو پێشنیارێکی نوێیان بۆ مەبەستی گەیشتن بەئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان
خستبووەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەپێی دوایین
ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە، ژمارەی کوژراوانی فەلەستین گەیشتە ٣٣ هەزار و
٧٢٩کەس. کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.