رووسیا داوایەكی ئیسرائیل رەتدەكاتەوە

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 350

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

راچڵەكین -

حكومەتی رووسیا داوایەكی ئیسرائیل بۆ ئیدانەكردنی هێرشە ئاسمانییەكەی ئێران، رەتدەكاتەوەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: حكومەتی تەلئەڤیڤ هیچ كات ئیدانەی هێرشەكانی ئۆكراینای بۆسەر خاكی رووسیا نەكردووە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیای فیدراڵ، لەپەیامێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە سەكۆی (x) بڵاویكردەوە، نووسیویەتی: ئیسرائیل داوامان لێدەكات ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەكەی ئێران بۆسەر وڵاتەكەیان بكەین، لەكاتێكدا بیرمان نایەت ئەو وڵاتە بۆ یەك جاریش بێت ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئۆكراینا بكات كە دەیكاتە سەر خاكی وڵاتەكەمان.

لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، كە وڵاتەكەی بە هاوپەیمانی ئێران دادەنرێت، لەكاتێكدایە چەندین وڵاتی جیهان ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەكەی شەوی رابردووی ئێرانیان بۆسەر ئیسرائیل كردو بە پێشهاتێكی مەترسیدار لەسەر ناسەقامگیربوونی زیاتری ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفیان كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن