کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 208

راچڵەکین-

 

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و، لە چەند ناوچەیەک ئەگەری تاوەباران هەیە.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری ) و هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە و، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت.


پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

 

بۆ سبەی سێشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.

پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى( 1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرەیە:

 

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک : 25

زاخۆ : 26

هەڵەبجە : 25

کەرکوک : 29

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 15

گەرمیان : 30

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن