رااچڵەکین-
به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە پارێزگای ئەنبار پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و به‌وهۆیه‌وه نۆ
كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە
کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هیت – بەغدادی لە سنووری پارێزگای ئەنبار
روویداوە، نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە كه حه‌وت كه‌سیان ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانن.
له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یه‌ندراونه‌ته
پزیشكی دادی به‌غدا، تیمه‌كانی هاتوچۆش له شوێنی رووداوه‌كه هێڵكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان
ده‌ستپێكردوه.
ئەو ڕێگایەی رووداوەکەی تێدا روویداوە بەڕێگەی مەرگ ناسراوە، ئەمەش دووەم
رووداوە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو تێیدا روویدابێت.