راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی لێخۆشبوونی قەرز لە ئەستۆی
چەند توێژێک بڵاوکردەوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاواتی شێخ جەنابی
لەسەرە، بڕیاردراوە بە :" پاکتاوکردنی سەرجەم ئەو پێشینە کشتوکاڵییانەی کە وەکو قەرز
لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە شەڕی داعش" پێشمەرگە و
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانین."
بەپێی نووسراوەکە بڕیارەکە پاڵپشتە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران
لە ٣١ی ١ی ٢٠٢٤.