ئێران دەڵێت ئیسرائیل دەترسێت هێرش بکاتە سەرمان

جیهان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 148

راچڵەکین-

 

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئیسرائیل بەهۆی ترس لە چوونە ناو قۆناغی دووەمی گرژییەکان، وەڵامی بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی تاران نابێت.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامی تۆڵەسەندنەوەی هەبێت بۆمان، ئەوا ئێران هێرشی دووەمی توندتر دەبێت.

سوپای پاسدارانی ئێران شەوی شەممە، سەدان مووشەک و درۆنی بەرەو خاکی ئیسرائیل ئاراستەکرد، تاران دەڵێت ئەم هەنگاوە وەکو کاردانەوەیەک بووە بۆ هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل کە کردیە سەر کونسوڵخانەکەیان لە دیمەشق.

هاوکات چەند بەرپرسێکی ئەمریکیش بە ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر ئێران.

لە هێرشەکەی ئێراندا، ئەمریکا و ئوردن و بەریتانیا و فەڕەنساش هاوکاری ئیسرائیلیان کرد لە تێکشکاندنی درۆن و مووشەکەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن