"فەرماندەی میلیشیاکانی ئێران لە سوریا لە ترسی ئیسرائیل پشوویان وەرگرتووە"

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 158

راچڵەکین-

 

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، فەرماندەکانی هێزە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە ترسی هێرشی ئیسرائیل پشوویان وەرگرتووە.

لە راپۆرتەکەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ هاتووە، فەرماندەکانی ئەو گروپە میلیشیاکان، بۆ ماوەی یەک هەفتە پشوویان داوە بە بەرپرس و بەڕێوەبەری سەرجەم پێگە و بنکەکانیان لە ناوچەی دێرەزوور 

رێکخراوەکە دەشڵێت، لە ترسی هێرشی تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل لە ئێران، رەزامەندی بە پشوو و جێهێشتنی شوێنەکانی ئەم بەرپرس و فەرماندانە دراوە.

 

چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ میدیاکانی ئەمریکایان ئاشکرا کردووە، یەکێک لە ئەگەرەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەوەیە هێرشبکەنە سەر ئامانجەکانی ئێران لە دەرەوەی خاکی خۆیان، کە زیاتر مەبەستیان سوریایە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن