راچڵەکین-
ئێوارەی
ئەمڕۆهەینی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە رووباری سیروان لە کەلار خنکا.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، گەنجێک بەناوی( ئاری حکیم ڕەحیم) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی
گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردندا لەڕووباری سیروان خنکا.
بەوتەی کەسوکارەکەی،
ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە ڕووباری سیراون کردووە و، بەوتەی هاوڕێکانی لەکاتی
مەلەکردندا خنکاوە.
لە ئێستادا
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس (10) کەس کە لەکاتی خنکانیدا لەگەڵ ناوبراو بوون
دەستگیرکراون.
لە دوای گەڕان
تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار کراوە.