رۆژێك پشوو رادەگەیەنرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین-

لەم هەفتەیەدا رۆژێك پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رادەگەنرێت.

بەپێی رۆژژمێری پشووەكانی حكومەتی هەرێم، رۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 1ی ئایاری 2024، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

رۆژی 1ی ئایاری هەموو ساڵێك بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە دەكرێتەوە پشووی فەرمی لەهەرێمی كوردستان. ئەمساڵیش ئەو یادە دەكەوێتە رۆژی چوارشەممە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن