راچڵەكین-
یەکەمین کاروانی
حاجییانی عێراق بەرەو مەککە بەڕێکەوت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا کاروانی حاجییان
لە رێگەی وشکانیشەوە بەرەو سعودییە گەشت بکەن.
سامی مەسعودی سەرۆکی
دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجییانی
عێراق بەرەو مەککە بەڕکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، 19 هەزار
حاجی بە رێگەی ئاسمانی گەشت بۆ سعودییە دەکەن و سێ رۆژی دیکەش 19 هەزار حاجی دیکە
بە رێگای وشکانی بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.
باسی لەوەشکرد، تێچووی پاڵپشتی
حاجییان 39 ملیار دینارە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە و عێراق تەنها
وڵاتە کە پاڵپشتی تێچووی حەج دەکات بۆ ئەوەی کەمترین تێچووی هەبێت.