هۆكاره‌كانی خوێن به‌ربوونی ژێر سپێنه‌ی‌ چاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

تەندروستی

27/04/2020     ژمارەی بینراو 2859

خوێن به‌ربوونی ژێر سپێنه‌ی‌ چاو

ڕاچڵه‌كین-
خوێن بەربوونی ژێر سپێنەی چاو( subconjunctival haemorrhage ) لە ئەنجامی تەقینی موولوولە خوێنە ووردەکانی چاو روودەدات ، دكتۆر دلێر هەمەوەندی پزیشک و پسپۆری چاو هۆكار  و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ چاو ڕونده‌كاته‌وه‌.

هۆکارەکانی:
1-بەرزکردنەوەی کێشی قورس و گران
2-کۆکە ، یا کۆخە
3-پژمین
4-شتێک بەر چاو بکەوێت
5-هەندێک جۆری ژانە سەر
6-هەوکردنی ڤایرۆسی چاو
7-بەرزی فشاری خوێن
8-نەخۆشیەکانی خوێن ، کە دەبنە هۆی خوێن بەربوونی لە ناکاو

چارەسەر:

1-دڵنیایی دەدرێته‌ کەسەکە کە نەترسێت کاریگەری خراپی لەسەر چاوەکانی نیە ، لە ماوەی( ٥ تا ١٠ ) پێنج تا دە رۆژ چاک دەبێتەوە.
2-ئەگەر هۆکاری سووربوونەوەکە هەوکردنی ڤایرۆسی چاو بێت ، قەترەی هەوکردنی چاوی پێ دەدەرێت.

3- ئەگەر هۆکاری سووربوونەوەکەش کۆکەو پژمین و فشاری خوێن ....هتد بێت ئەوا تەنها قەترەی فرمێسکی دەستکردی دەدرێتێ ، چونکە هەندێ جار ئەگەر خوێن بەربوونەکە زۆر بێت ڕەنگە ببێتە برینی گلێنەی چاو ( قرحه‌ القرنیه‌ ) بە هۆی ووشک بوونی چاوەکەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن