وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار راگەیەندرا

کوردستان

08/06/2024     ژمارەی بینراو 759

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی رایگەیاند سبەینێ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) وەك شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕۆژی یەكشەممە (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت.  

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاكانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن