بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانێکی پێشووی ڕیال مەدرید بکڕێت

وەرزش

09/06/2024     ژمارەی بینراو 464

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی بەرشەلۆنە دەستیکرد بە گەڕان بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ ڕۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکەی ڤیتۆر ڕۆکی.

هەواڵە بەهێزەکان لەسەر نیازی بارسێلۆنا بە شێوەی خواستنی ڕۆکێ بڵاوکرایەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەبێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاس، بەرشەلۆنە بەنیازە گرێبەست لەگەڵ بۆرخا مایۆرال، هێرشبەری تەمەن 27 ساڵی یانەی خیتافی بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە پەیوەندی بە نوێنەرانی مایۆرالەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن دۆخی ئەو یاریزانە چییە، کە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ خیتافی هەیە.

مایۆرال لەم وەرزەدا یەکەم گۆڵکاری ئیسپانی بوو لە لایگا، بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ، یەکسان بوو بە ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.

مایۆرال لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە نەیتوانیوە یاری بکات، دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا، هەروەها تووشی دڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو، ئەمەش ناچاری کرد نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

بۆرخا مایۆرال پێشتر یاری بۆ ڕیال مەدرید کردووە، هەروەها چەندین ئەزموونی خواستنیشی لەگەڵ ڕۆما و لیڤانتی و ڤۆڵفسبۆرگ هەبووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن