ئاگرەكەی باكووری كوردستان ژمارەیەك قوربانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان

21/06/2024     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین -

لەئەنجامی ئەو ئاگرەی كە ناوچەیەكی فراوانی كشتوكاڵی لە باكووری كوردستان گرتەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە 40 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران لەنێوان هەردوو پارێزگای ئامەد و مێردین كەوتەوەو بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و 44 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە تەندروستی بەشێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.

بەهۆی درەنگ گەیشتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ شوێنەكە، ئاگرەكە تەشەنەی سەند و زەوییە كشتوكاڵییەكانی چەندین گوندی ناوچەكەی گرتەوە، دوای چەند كاتژمێرێك توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن