سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادى سەپێنرا

عێراق

10/07/2024     ژمارەی بینراو 295

راچڵەکین-

دادگاى تاوانەکانى کەرخ لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادى سەپاند.

دادگا، بەتاوانى کارکردن لەگەڵ رێکخراوى داعش و دەستبەسەرکردنى ژنان و کچانى ئێزدى لە ماڵەکەیدا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکردووە.

ئەم بڕیارەی دادگا، بەپێی مادەی چوار بووە لە یاسای تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە، لەگەڵ مادەی 7ـی یاسای ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش بە ژمارە 8 لە ساڵی 2021.

 

ئەسما محەمەدی هاوسەری بەغدادی, بۆ یەكەمجار دوای دەستگیركردنی, لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا دەركەوت و باسی لە وردەكاریی ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ سەرۆكی پێشوی رێكخراوی داعشدا كرد, خۆی بێبەریكرد لە هەموو ئەو تاوانانەی بەغدادی ئەنجامیداوە.

ناوبراو هاوسەری یەكەمی بەغدادی بوو, لە ساڵی 2018 لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە لە پارێزگاری هاتای هاوسنوری سوریا دەستگیركرا، بەڵام تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی (2019) دەستگیركردنەكەی رانەگەیەندرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن