ڕاچڵەکین سپۆرت -
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:30 بە کاتی کوردستان لە یارییەکی دۆستانەدا بۆ خۆ ئامادەکردنی وەرزی نوێ لە نێو یاریگای سۆدلەر فێڵد لە شاری شیکاغۆی ئەمریکا هەردوو یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ڕیال مەدرید یەکەم یاریی خۆی بۆ ئامادەکردنی وەرزی نوێ دەکات و دواتر ڕووبەڕووی یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و میلانی بۆ یارییەکە ئاشکراکرد.
پێکهاتەی ڕیال مەدرید: کۆرتوا ، ڤاسکێز ، خوان مارتینێز ، ڕۆدیگێر ، فران گارسیا ، مۆدریچ ، ماریۆ مارتین ، سیبایۆس ، ئاردا گولەر ، ئیبراهیم دیاز، ئێندریک.
پێکهاتەی ئەیسی میلان: تۆریانی ، کالابریا ، تۆمۆری ، گابیا ، تیراسیانۆ ، پۆبیگا ، بین ناسڕ ، لۆفتۆس چێک ، سالیمەیکەرز ، چیکیویزی ، یۆڤیچ.