سووده‌كانی ڕوه‌كی خڕنوك بۆ ته‌ندروستی

کشتوکاڵ

29/04/2020     ژمارەی بینراو 1984

خڕنوك

ڕاچڵه‌كین-

خڕنوك ڕوەکێکی هاوینەیە خۆرسکە لە ناوچەی گەرمەکان پەیدا دەبیت بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست ئەو رووەکانە تەمەن دار لە نیوان 10_20سال دەژی هەندێ جار خۆی دەردەخات و 2_3 مەار بەرز دەبێتەوە ئه‌گەر باردۆخ گونجاو بیت وە رەگیکی شێوە رایزۆمی بەهێزی هەیە تا نزیکەی 10مەتر بۆ ژیر خاک دەروات، بەری خڕنووک کە پێی دەڵێن مەحچەچە لە بواری دەرمانسازیدا بە یەکێک لە موعجیزە هەرە رگەورەکانی ڕووەکی هەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لەو بوارەدا هیچ ڕووەکێک هاوشێوەی نەبووە، بۆیە پسپۆڕانی ئەو بوارە زۆر سەرسامن پێی.

گرنگی پزیشکی:

1-بەری خڕنوک وەکو چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە، وەک هەوکردن و برینی گەدە.

2-خاوێنکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و رێکخستنی جووڵە.

3-نەهێشتنی مادە ژەهراوییەکان لەناو دەمارەکانی خوێن

4-باشکردنی رێژەی شیری دایک

5-نەهێشتنی ئازارەکانی میزکردن و هەروەها چارەسەری میزگیران دەکات

6- دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێن

7-دابەزاندنی کۆلیسترۆل و هەرسێ جۆرە چەورییەکانی خوێن

8-بەهێزکردنی بەرگری لەش.

9- دەردانی کرمی لەش

10- دژە ترشەڵۆکی گەدەیە

11- دابەزاندنی رێژەی فشاری بەرزی خوێن

12- یەکێک لە موعجیزەکانی ئەم ڕووەکە بریتییە لە پاراستنی لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە.

13 پتەوکردنی ئێسک و چارەسەری نەخۆشی ئێسکە نەرمە

14- چالاکی سوڕانی خوێن زیاد دەکات

15-چارەسەرە بۆ ئیسهالی (لەگەڵ ماست تیکەڵ دەکرێ)

16- کۆتایی بە دوسنتاریا دێنێت (دوسنتاریا واتە هەوکردنی دەمارەکانی خوێن بەتایبەت کاتێک مرۆڤ تووشی نەخۆشی قولون دەبێت پیساییەکی توند دەبێت کە تەنیا خوێن دادەنیشێت).

17- ئاوی زیادەی لەش دەردەدات

18- خوێنبەربوون رادەگرێت "خوێن بەربوونی گەدەو ڕیخۆلە"

19-چارەسەری نەخۆشیی قۆلۆن دەکات

20- چارەسەری ئازاری ددان و پوك دەکات

21- چارەسەری نەخۆشی رەبۆ دەکات و هەروەها کۆتایی بە هه‌ستیاری گەروو دێنێت

22- چارەسەری جیوب لووت دەکات (بەشێوەی هەڵم کردن)

23-دەبێتە هۆی بەهێزکردنی پەتەکانی دەنگ ،دەنگە ژێ

چۆنیەتی بەکارهینانی خرنوک:

1 -بەکاڵی دەخورێت بەلام توێکلیکی لاستیکی هەیه و ئاسان لادەدرێ و بەهۆی یاریدەدەرێک دەخورێ وەک ئاو یان هەر شتێکی تر ئاسان بیت بەلاتانەوە

2- بە ووشککراوەیی ئاسانتره خواردنی لەگەڵ شەکر تامێکی زۆر خۆش دەدات

3-هەر ژەمێک حەوت دانەی بخورێت پێش نان

4- دەتوانن لەئاودا بیکوڵێنن و ئاوەکەی بپاڵێون و بیخۆن

5-هەر ژەمێک کوپێکی لێ دەخورێتەوە پێش نان

ئا: محمد کوردە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن