راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکرد، پلان
هەیە کە شاخی گۆیژە بکرێتە پرۆژەی گەشتیاری.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە: بە
پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگادار بکەینەوە لەوەی کە شاخی گۆیژە ناکرێتە پرۆژەی
نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، لە ساڵانی
رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاریی شاخی
گۆیژە، کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکی گەشتیاری مۆدێرن و هەمەجۆر
لەخۆبگرێت.
روونیشیکردەوە: بۆ ئەو مەبەستە، نەخشەکە پێشنیارکراوە و
نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردنی.