بەوێنە.. ئەو کچە کێیە دڵی لامین یامالی داگیر کردووە؟

وەرزش

06/08/2024     ژمارەی بینراو 821

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پێدەچێت لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، بۆ ماوەیەکی زۆر خەمی خۆشەویستەکەی پێشووی ئەلێکس پادیلا بیرچووبێتەوە، کە تۆمەتبارکرابوو بە خیانەتکردن لەگەڵ گەنجێکی دیکە.

بەپێی ماڵپەڕی "دیاز"ی هندۆراسی، هاوڕێ نوێیە ئەگەرییەکەی یامالی ئیسپانی مۆدێلێکە کە ڕەگ و ڕیشەی ڕووسی هەیە بەناوی ئەلیسا، کە ئێستا لە بەرشەلۆنە دەژی و وەک مۆدێل کاردەکات و بەم دواییە تەمەنی بووەتە 20 ساڵ، هەرچەندە خودی لامین یامال بەم دواییە تەمەنی بوو بە 17 ساڵ.

کچە هاوڕێی نوێیەکەی لامین یامال کچی بازرگانێکی ڕووسییە کە لە بواری تەلەفزیۆندا کاری کردووە چالاکییە سەرەکییەکەی ئەلیسا بریتییە لە بواری مۆدە بەشداری دەکات لە بانگەشەکردن و پەرەپێدانی مارکە جیاوازەکانی جلوبەرگ و جوانکاری، هەروەها لە گۆڤارەکاندا دەردەکەوێت، هەروەها چەندین ئەکاونتی لە سۆشیال میدیا هەیە و بەردەوام وردەکارییەکانی ژیانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لە کاتی بەتاڵیدا لە کارکردن، ئەلیسا کاتەکانی لە هۆڵی وەرزش بەسەر دەبات، هەفتەی 3-4 جار سەردانی هۆڵەکانی لەشجوانی دەکات.

یەکێک لە خولیاکانی ئەلیسا گەشتکردنە، بەو پێیەی زۆرجار دەچێتە پشووی هاوینە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین وێنە بۆ هەژمارەکانی دەگرێت.

ئەو خانمە جوانە ڕوسییە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر دەنگۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە نەداوە، بەڵام وێنەکانی ئەم دواییەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام هەستێکی زۆری دروستکرد، بەو پێیەی دەرکەوت کە درێسی نوێی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی 2024-2025 لەبەردا بوو، ئەمەش وایکرد ئەم هەواڵانە بڵاوببنەوە.

چەند وێنەیەکی ئەلیسا:

f3c49546-003b-4d6b-86e2-eaf045638de35f05cd84-b429-4125-8150-0167313b338f

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن