سوپرایز.. هێنری پاڵێوراوە بۆ بوون بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەیەکی گەورە

وەرزش

07/08/2024     ژمارەی بینراو 258

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا، دەرگای لەسەر ئەگەری دەستنیشانکردنی تیێری هێنری وەک ڕاهێنەری تەکنیکی کەڵەشێرەکان، لە شوێنی دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری ئێستای یانەکەی دانەخست.

دیالۆ لە کەناڵی RMC Sportی فەرەنسی ڕایگەیاند، کاتێک بڕیارمدا هێنری وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی دەستنیشان بکەم، هەندێک کەس گومانیان لەم هەنگاوە هەبوو لەبەر دەستکەوتەکانی هێنری لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام متمانەم پێی هەبوو، ئەویش ئەو متمانەیەی لەدەست نەدا و بۆ هەموو جیهانی سەلماند و هەڵبژاردەکەمانی گەیاندە یاریی کۆتایی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەنگاوێکی گرنگمان لە پێشە، ساڵی داهاتوو هەنگاوێکی دیکە لە پاڵەوانێتی ئەوروپای خوار 21 ساڵان هەیە، پێویستە هەموو هەنگاوێک تەواو بکەین پێش ئەوەی بیر لە هیچ شتێکی تر بکەینەوە.

تیری هێنری خەونی ئەوە دەبینێت بۆ دووەمجار زێڕی ئۆڵۆمپیاد بە وڵاتەکەی بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی کەڵەشێرەکان لە ساڵی 1984 بەرامبەر بەڕازیل بەدەستی هێنا، چونکە هەینی داهاتوو لە یاری کۆتایی ئۆڵۆمپیادی پاریس فەڕەنسا ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

سەبارەت بە دیشامپیش کە لە هاوینی 2012وە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات، گرێبەستەکەی لە کۆتایی مۆندیالی 2026 کۆتایی دێت.

جێگای سەرنجە کە زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوەدەکرد کە زێدان پاڵێوراوە بۆ بوون بە ڕاهێنەری فەرەنسا کاتێک دیشامپ پۆستەکەی جێدەهێڵێت.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن