هاوکارییەکانی نێوان پوتین و کیم جۆنگ ئون؛ ڕوسیا 447 بزنی بۆ کۆریای باکور ناردووە

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 573

راچڵەکین-

ئاڵوگۆڕی دیاری لە نێوان ڤلادیمێر پوتین و کیم جۆنگ ئون بەردەوامە و ئەو دوو سەرکردەیە هەندێک جار دیاری نائاسایی بە یەکتر دەدەن بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

لە نوێترین نموونەدا ڕووسیا 447 بزنی وەک دیاری بۆ کۆریای باکوور ناردووە. ڕێکخراوی چاودێری تەندروستی کشتوکاڵی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی ڕەوانەی شاری ڕاسۆن لە کۆریای باکووری ڕاگەیاند.

ئەم بزنانە کە لە ناوچەی لینینگرادی ڕووسیاوە هەناردە کراون، یەکەم وەجبەی ئاژەڵی کێڵگەییە کە ڕووسیا بەنیازە بیگەیەنێتە کۆریای باکوور.

ئەم بزنانە کە لە ناوچەی لینینگرادی ڕووسیاوە هەناردە کراون، یەکەم وەجبەی ئاژەڵی کێڵگەییە کە ڕووسیا بەنیازە بیگەیەنێتە کۆریای باکوور.

ئەم بزنانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی خۆراکی کۆریای باکوور بەتایبەت بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەخشراون بە کۆریای باکور و بڕیارە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵان لەم وڵاتەدا بەکاربهێنرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی "هیومان ڕایتس وۆچ"، نزیکەی 10,700,000 کەس لە دانیشتوانی کۆریای باکور کە نزیکەی 26 ملیۆن کەسن، بەدخۆراکییان هەیە، هەروەها 18%ی منداڵان بەهۆی بەدخۆراکی درێژخایەن لە گەشەکردن وەستاون.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لە ناوچەکانی کۆریای باکور، کێڵگەی بزن ئامادە کراوە، بڕیارە بزنی ڕووسی بەشێک لە کێشەکانی کەمی بەرهەمی شیرەمەنی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات.

رووسیا، لە دوای لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور قووڵتر کردووەتەوە. کۆریای باکوور کە تۆمەتبارە بە دابینکردنی چەکی سەربازی بۆ ڕووسیا، بە ئاشکرا پاڵپشتی لەشکرکێشی سەربازیی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا دەکات.

لە سەردانەکەی ئەم دواییەی پوتین بۆ کۆریای باکور، هەردوو سەرکردە ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد کە پابەندیان دەکات بە هاوکاری هاوبەش لە ئەگەری دەستدرێژیکردنە سەر هەریەک لە وڵاتان. ڕێککەوتنێک کە بەشێکە لە پەیماننامەیەکی فراوانتر کە هاوکاری بەرفراوان لە بوارەکانی وەک کشتوکاڵ، پەروەردە، تەندروستی، گەشتیاری و هتد لەخۆدەگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن