راچڵەکین-
دوو ئەفسەری پلەدار بەهۆی دەرکەوتنیان لە لایڤێکی
تیکتۆکدا لەلایەن وەزیری ناوخۆی عێراقەوە سزادران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: بەهۆی سوکایەتیکردن و لەکەدارکردنی
بەهای وەزارەتی ناوخۆ و دەرکەوتنیان لە لایڤێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا، عەبدولئەمیر
شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق، دوو ئەفسەر و پۆلیسێکی سزادا.
ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێک لە سزادراوەکان پلەی رائیدە و
ئەوی دیکەش ملازمی یەک، هەروەها یەکێکی دیکەشیان لە بەشی رەسافە پۆلیسە و
سەرجەمیان بە دوورخستنەوەیان بۆ پاسەوانی سنوورەکان سزادراون.
باسیان لەوەشکردووە: جیا لەوەی لە لایڤێکی تیکتۆکدا
دەرکەوتوون، ئەو کەسانە لە لایڤەکەدا خۆیان ناساندووە و پلەکانیشیان ئاشكرا
کردووە.