120 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن

کوردستان

02/09/2024     ژمارەی بینراو 331

راچڵەکین- 

وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، 120 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی (هەژماری من)ەوە مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: 120 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی (هەژماری من)ەوە مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن.

باسی لەوەشکردووە: لەکۆی ئەو ژمارەیە، 103 هەزار فەرمانبەریان مووچەخۆری مەدەنین و 17 هەزاری دیکەشیان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

 

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە، لەماوەی سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن