راچڵەکین-
کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما لەم چەند رۆژەدا نزیکە لە 40 پلەی سیلیزییەوە.
بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ پینجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی هەینیش، ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سلێمانی :40
دهۆک : 38
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
گەرمیان : 43