چوار بازرگانی بیانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 153

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، چوار بارزگان دەستگیرکران و بڕی 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لە ڕێکەوتی ٤ـی٩ـی٢٠٢٤ لە چالاکییەکدا توانرا باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن، کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتباری بیانی، بەنیازبوون بڕی ١٤کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بهێننە ناو هەرێم و لەنێو تایەی بارهەڵگر بە شێوازێکی زۆر ورد حەشاریان دابوو.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبارەکان رادەستی یاسا کراون و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن