ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزیدا ڕایگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی ئارسیناڵ دەکات لە هاوینی داهاتوودا.
یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری دەدات لە ماوەی داهاتوودا، دوای پێکانەکانی وەرزی ڕابردوو، کە هەردوو یاریزان ئیدر میلیتاو و دەیڤد ئالابا، دواتر ڕۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز لەم وەرزەدا.
بەگوێرەی تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری بەریتانی، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ویلیام سالیبای فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی ئارسیناڵ لە هاوینی 2025 دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید چاودێرەکانی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی لە کاتی یارییەکەی نێوان ئارسیناڵ و ئەستۆن ڤێلادا چاودێری یاریزانەکە بکەن، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگدا.
گرێبەستەکەی سالیبا لەگەڵ ئارسیناڵ تا هاوینی 2027 درێژ دەبێتەوە.
تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئارسیناڵ ڕازی نابێت بە ڕۆشتنی سالیبا بۆ ڕیال مەدرید، ئەگەر ئۆفەرێکی باشی دارایی پێشکەش نەکرێت.