راچڵەکین-
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە: پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
بەپێی کەشناسیی هەرێم؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 1-3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش دەڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40
سلێمانی :39
دهۆک: 39
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :40
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 43