راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق فەرمانی دامەزراندن بۆ نزیكەی دوو هەزارو 750 كەس لە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەى دبلۆمی باڵا دەردەكات، كە بەشێكیان دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و دەرچووی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانن.
ئەمڕۆ دووشەممە، نەعیم عەبود، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حكومەتی عیراق، فەرمانی دامەزراندنی بۆ دوو هەزارو 749 كەس لە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و دبلۆمی باڵا لەسەر میلاكی وەزارەتەكە دەركرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، فەرمانی دامەزرانی ئەو كەسانە، لەسەر بنەمای هەردوو یاسای ژمارە (59) و (67) دەركراوە، كە تایبەتن بە دامەزراندنی دەرچووە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكان.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق ناوی سەرجەم ئەو كەسانەی بڵاوكردووەتەوە كە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووەو بەشێكیان دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و دەرچووی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.