راچڵەکین-
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە: عەباس نیلفروشان
فەماندەی نوێی لیوای 2000ی سوپای قودسی پاسداران و فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ
ئۆپەراسیۆنەکان لە لوبنان، لەگەڵ حەسەن نەسروڵادا بووە کاتێک بە ئامانج گیراوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد: ناوبراو هاوشێوەی حەسەن نەسروڵا
ئەمنیداری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە بەشێک لە میدیا جیهانییەکان دەنگۆی
ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ئیسماعیل قائانیش لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام
سەرچاوە ئێرانییەکان ئەو دەنگۆیەیان رەتکردەوە.
هاوکات تاوەکو ئێستا ئێران هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی
لەبارەی کوژرانی عەباس نیلفروشانەوە بڵاونەکردووەتەوە.