راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوەو پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ، بە (1-2) پلە نزمدەبێتەوە. هاوكات خێرایی با لەناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان دەگاتە 30 كم لە كاتژمێرێكدا.
سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆك : 36 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی