ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد

جیهان

30/09/2024     ژمارەی بینراو 339

راچڵەکین-

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان دەستپێکرد و ئامانجیشی تونێلەکانی حزبوڵایە.

پێگەی العربیە بڵاویکردەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان دەستپێکردووە و لە قۆناغی یەکەمی هێرشەکەشدا بۆ قوڵایی دوو کیلۆمەتر پێشڕەوی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئامانج لە هێرشە زەمینییەکەی سوپای ئیسرائیل لەناوبردنی ئامانجەکانیانە لە باشووری لوبنان، بە تایبەتیش تونێلەکانی حزبوڵا.

چەندس رۆژێک پێش ئێستا، سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی کوشت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن