پێکانێکی نوێ کێشەی گەورە بۆ ڕیال مەدرید دروست دەکات

وەرزش

27/10/2024     ژمارەی بینراو 123

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یاریزانێکی نوێی ڕیال مەدرید دوای شکستەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە، دوێنێ شەممە، بە ئەنجامی (4-0) لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە قۆناغی 11ی لالیگا، دووچاری پێکان بوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، بەرگریکاری تیپی شاهانە، دوای یاری کلاسیکۆ هەستی بە ناڕەحەتی لە ماسولکەکانی کردووە، سبەی دووشەممەش پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بەمەبەستی دیاریکردنی سروشتی پێکانەکەی.

ڕۆژنامەی "مارکا"ی مەدرید هەروەها بڵاویکردەوە، لوکاس ڤاسکێزیش دوای ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە هەستی بە هەندێک ئازار کردووە، سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی توانای خۆی بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی داهاتوو دیاری بکات.

ئامادەنەبوونی ڤاسکێز - ئەگەر ڕووبدات - نوێنەرایەتی قەیرانێکی گەورە دەکات بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چونکە ئەو تاکە بەرگریکاری ڕاستی تیپەکەیە، لەبەر ڕۆشنایی پێکانەکەی دانی کارڤاخال.

مێرینگێ خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی شەممەی داهاتوو لە لالیگا ڕووبەڕووی یانەی ڤالێنسیا ببێتەوە، دوای ئەوە ڕۆژی 5ی ئەم مانگە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری میلان بکات.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن