راچڵەکین-
سەرۆککۆماری تورکیا داوایەک ئاڕاستەی جیهانی ئیسلامی دەکات لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: داوا
لە جیهانی ئیسلامی دەکەم ناکۆکییەکان وەلابنێن و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و
لوبنان بکەن لە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا ئێمە شایەتی یەکێک لە
دڕندانەترین جینۆسایدەکانی ئەم سەدەیەین کە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە بەرامبەر
خەڵکی غەززە ئەنجام دەدرێت.