وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە

جیهان

05/11/2024     ژمارەی بینراو 365

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی لە پۆستەكەی دووردەخاتەوەو بەشێوەیەكی كاتی ئەركی وەزارەتەكە بە وەزیری دەرەوە دەسپێرێت.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی یوئاڤ گالانت وەزیری بەرگری لە پۆستەكەی.

نەتانیاهۆ بڕیاریشیدا ئەركی وەزارەتی بەرگری بەشێوەیەكی كاتی بە یسرائیل كاتس وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بسپێرێت، تا ئەوكاتەی كەسێكی دیكە بە فەرمی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی بەرگری دیاری دەكات.

هەرچەندە تائێستا حكومەتی ئیسرائیل بەفەرمی هۆكاری دوورخستنەوەی وەزیری بەرگری لە پۆستەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەهۆی شێوازی ئیدارەدانی بەرەكانی شەڕ لە كەرتی غەززەو باشووری لوبنان، یوئاڤ گالانت رووبەڕووی رەخنەی توندی ئەفەسەرە باڵای سوپای ئیسرائیل بووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن