ئێران؛ ژمارەی ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەوە 78 هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان

03/05/2020     ژمارەی بینراو 370

راچڵەكین-

تەندروستی ئێران گیانلەدەستدانی 47 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە  گەیشتە شەش هەزار و 203 کەس.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 3-5-2020، ئاشكرایكرد، لە 24 كاتكۆی رابردوودا، 47 كەسی دیكەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 976 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوە.

جیهانپور ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ 97 هەزار و 424 كەس، تا ئێستاش 78 هەزار و 424 كەس دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن