راچڵەکین-
قاوە، یەکێکە لەو خواردنەوانەی بە شێوەیەکی گشتی و لە سەرجەم کاتەکاندا خواستێکی تایبەتی لەسەرە، خواردنەوەشی لە بەیانیاندا چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە.
قاوە بەهۆی هەبوونی ماددەی کافاین تیایدا چالاکی و وزەی مێشک زیاتر دەکات و ئەمەش وادەکات وزەیەکی دیکە بدات بە جەستە.
هاوکات، خواردنەوەی قاوە وا لە گەدە دەکات هەست بە تێری بکات و خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان کەمبکەنەوە سوودێکی بەرچاوی هەیە، ئەوەش بە رەچاوکردنی ئەوەی ئایا ئەو کەسە گرفتی دیکەی هەیە لە گەدەیدا یان نا.
قاوە مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە و تەندروستی مێشک دەپارێزێت و بەهۆی کافاینەوە وادەکات مێشک ئارامتر بێت.
قاوە بەوە ناسراوە تەندروستی دڵ دەپارێزێت و یارمەتیدەری هاتوچۆی ئاسانی خوێنە بەناو خوێنبەر و خوێنهێنەرەکاندا.
ئەو بڕە گونجاوەی پزیشکان بۆ خواردنەوەی قاوە دیاریان کردووە دوو تاوەکو چوار فنجانە لە رۆژێکدا، بۆیە دەکرێت رۆژەکەت بە خواردنەوەی قاوە دەستپێبکەیت. بەپێی بارودۆخی جەستەشت دەتوانی بڕیاربدەیت بەر لە نانخواردن دەیخۆیتەوە یان دوای نانخواردن.
هـ.ئـ